۱۳۸۹ فروردین ۷, شنبه

شەهید ئەحمەدی فاروقی موعاوینی فەرماندەهی هێزی بۆکان و مەنتەقە



ئەحمەد خانی فاروقی ( ئەحمەد خان خەلیل خان ، ئەحمەد خانی قیلەسون ) مەشهوور بە سالار سەر بە بەرەبابی ئاغا شێربەگی عەشیرەتی فەیزوڵابەگی یەکێک لە تێکۆشەرانی بەوەجی کۆماری کوردستان بووە. لە بەشێک لە نامەیەک دا کە وەک موعاوینی فەرماندەهی هێزی بۆکان و مەنتەقە بۆ ژەنەڕاڵ مایۆر حەمەڕەشیدخانی قادر خانزادە فەرماندەی هێزی بۆکان و مونتەقەی ناردووە دەنووسێ: "... بەندەیش سوێندم خواردووە خیانەت بە کوردی پاک و کوردستان و پێشەوا نەکەم کێتمانی ئەم گوزاریشە بە خیانەت دەزانم لە بەر ئەوە عەرزم کردی، ڕەجا دەکەم بۆ حیفزی ئابڕووی من تەوجوهی مەخسووس بفەرمووی".
ئەحمەد خانی فاروقی و دووبرای شەهیدی عەبدوڵاخانی مەتین( عەبدوڵا خانی داشاڵووجە) و محەمەد خانی دانیشوەر ( محەمەدخانی ئاڵکەلوو) لە گەڵ پێشەوا قازی محەمەد ، سەدری قازی و سەیفی قازی خالۆزا و پوورزا بوون.
بەداخەوە دوای ' دادگە' یەکی فەرمایشی لە بەرەبەیانی چوارشەمە ١٦-ی ڕێبەندانی ١٣٢٥-ی هەتاوی بەرانبەر بە ٥-ی فێڤرییەی ١٩٤٧ لە سەقز لە گەڵ ٨ تێکۆشەری دیکەی کۆماری کوردستان لە سێدارە دراون. هێمن شاعیر و نووسەری گەورەی کورد بابەتێکی نووسیوە سەبارەت بە کاردانەوەی دایکی ئەو شەهیدانە لە کاتی بیستنی لە سێدارە درانی ٣ کوڕی کە دەبێ بە پارچەیەکی بە نرخی ئەدەبی سیاسی کورد دابندرێ. دەقی یەکێک لە نامەکانی شەهید ئەحمەدی فاروقی کە لە خوارەوە دا دەیبینن لە بەرگی یەکەمی کتێبی نووسەری کۆچکردوو مەحموودی مەلا عێزەت وەرگیراوە.


هیچ نظری موجود نیست: