۱۳۹۹ اردیبهشت ۸, دوشنبه

نامەی سەرهەنگ موشیری سەرۆکی ژاندارمەری گشت ووڵات سەبارەت بە بانگەوازی عەشیرەتەکانی ئوستانی کوردستان بۆ عەشێرەتەکانی ئوستانی کرماشان بۆ قبووڵی مەڕامی جمهووری کوردستان





ئێمبلم  شێر وتاج و خورشید و شمشیر

وەزاڕەتی نێوخۆ

ژاندارمەری گشت ووڵات
مۆری نهێنی  وەزاڕەتی نێوخۆ

٣١٠/  ١٥/ ١ / ١٣٢٥  [ ٢١ –ی مارسی ١٩٤٦]
ژمارە ١١٤ / بەروار  ١٢ / ١ / ١٣٢٥
بە حورمەتەوە بە عەرز دەگەێێندرێ  لەو تێلگرافەی  کە لە بەرواری ٢٨ / ١٢ / ١٣٢٤  [ ١٩-ی مارسی ١٩٤٦] لە کرماشانەوە گەیشتووە  بە پێی زانیاری گەیشتوو عەشێرەتەکانی [ئوستان]ی کوردستان بەیاننامەیەکیان ڕووەو عەشیرەتەکانی مەڵبەندی کرماشان دەرکردووە کە ئێمە بە فەرمانی قازیی محەمەد حیزبی کۆمەڵەمان پێ قبووڵە و بێتوو ئێوەش مەڕامی حێزبی نێوبراو قبووڵ نەکەن بە دوژمن دادەندرێن و هەڵبەت بەو زانیارییانەی کە بە دەست هێندراون  هەورامییەکان و جوانڕۆییەکان و وەڵەد بەگی یەکان و باباجانی یەکان و قوبادییەکان داوخوازەکانی ئەوانیان پەژراندووە بەڵام جارێ عەشیرەتەکانی قەڵخانی و گۆران لەگەڵ سەید شەمسەدین    (پیری دەلیلی خۆیان) لە ڕاوێژ دان گەلۆ داوخوازی ئەوان قبووڵ بکەن یان نا و بێتوو نێوبراو موافەقەت بکا قبووڵ کردنی ئەو داوخوازە لە لایەن ئەوانیشەوە حەتمی یە کە هەتا ئێستا ووڵامێک نەدراوەتەوە بە تایفەکانی نێوبراو بێتوو عەشیرەتەکانی کرماشان ئەو حیزبە قبووڵ بکەن بە لێبڕاوی ئیتیزاماتی ناوچەی ڕۆژئاوا تووشی خەلەل و بێ نەزمی دەبێ و ترسی هەموو جۆرە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو لە گۆڕێ دا دەبێ، و ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترین سەبارەت بەو ڕاپۆرتە و لەهەمان کات دا بڕیار وایە نەفەرێک بنێردرێ بۆ چاوپێکەوتنی سەید شەمسەدین چونکە نێوبراو نفووزێکی زۆری هەیە لە ناو تایفە گۆرانەکاندا و فەرمان درا بۆ پاراستنی ئینتیزاماتی ناوچە جیدیەت بکرێ و بە تەگبیری چاک پێشی هەموو جۆرە پێشهاتێکی خراپ بگیرێ . بابەتەکە وەک ڕاپۆرت بە عەرز دەگا.
لەلایەن فەرماندەی ژاندارمەری گشت ووڵات . سەرهەنگ موشیری
 ئیمزا  


تێبینی : سەرهەنگ موشیری فەرماندەی  ژاندەمەری گشت ووڵات هەمان ڕاپۆرتی سەرهەنگ کەماڵ ی بە ئالوگۆڕێکی کەمەوە بۆ وەزاڕەتی ناو خۆ ناردووە  ( ح. ق)

هیچ نظری موجود نیست: